ئێڤه‌رنۆت به‌رنامه‌یه‌که بۆ نوسینی تێبینی ، به‌ڵام به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت به‌رنامه‌یه‌کی ئاسایی نیه بۆ به‌کارهێنان! هه‌روه‌ها زۆر تایبه‌تمه‌ندی گرنگی تێدایه
له رێگای ئێڤه‌رنۆت بابه‌ته گرینگه‌کانتان ئه‌شارێته‌وه و تێبینی تۆمار ده‌کات ئه‌تونن به‌سته‌ر دابنێن،ئه‌تونن تاگ دابنێن .هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت جگه له به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت له ویب سایتی به‌رنامه‌که‌ش تێبینیه‌کانتان بنوسن یاخود ده‌ست کاری بکه‌ن یان هاوبه‌شی (Share) بکه‌ن.
ئێڤه‌رنۆت تێبینیه‌کانتان به فۆرماتی (html,xml) ئه‌شارێته‌وه وه چ کاتێک بتانه‌وه‌ێ له‌گه‌ڵ هاورێکانتان هاوبه‌شی (Share) پێ بکه‌ن.
کاتێک به رواڵه‌ت سه‌یری به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت ئه‌که‌یت وا هه‌ست ئه‌که‌یت به‌رنامه‌یه‌کی ساده‌یه به‌ڵام کاتێک به‌کاری ئه‌هێنی بۆت ده‌رئه‌که‌وێ که به‌رنامه‌یه‌کی زۆر گرنگه.
به رێگای به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت هه‌ر کاتێک بتانه‌وێ ئه‌تونن لاپه‌ره‌ی (Web,E-mail-Message,note,Address,blag) په‌یام، تێبینی ، ناونیشان ، هه‌روه‌ها بلاگه‌کانتان به ئاسانی بیشاریته‌وه.
بێ گومان به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت ته‌نها بۆ نوسینی تێبینی به‌کار نایه‌ت به‌ڵکو له هه‌مان کات دا به‌رنامه‌یه‌کی (رۆژ ژمێر ) یشه ئه‌توانن وه‌ک هه‌موو به‌رنامه‌یه‌کی تری (رۆژ ژمێر ) به ئاسانی به کاری بێنن.
به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت ته‌نها بۆ کۆمپیوته‌ر به‌کارنایه‌ت به‌ڵکو بۆ(Windows Phone,iphone,ipod,Android,BlackBerry)به‌کار دێت
به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت تاکو ( 40MB) به‌خۆراییه به‌ڵام بۆ جێگای زیاتر ئه‌بێ (Full version -Pro) بیکرن