لە بەشی دوهەم شێوازی هاکی WEPـمان بۆ باس کردن، کە پروتوکوڵەکی لاوازە هێشتا لە بەشی سێهەم لە زنجیرە فێرکارێكانی ئەولەهی – بەشی پاراستنی WiFi، شێوازی هاک کردنی وای فایەکانی کە لە پروتەکوڵی WPA/WPA2 کەڵک وەردەگرن بە Aircrackـتان پێنیشان دەدەین بۆ ئەم کارە Aircrack و Crunch بەکار دێنین، من لە سیستەمی وەگەرخەری کاڵی کەڵک وەردەگرم کە خوی بە شێوازی بنەرتی Aircrack و Crunch لەسەرە ئگەر ئێوەش پێویستیتان بە ئەم ئامرازانە هەیە لە پەیوەندەکانی ژێرەوە دایانگرن.
بۆ داگرتنی GNU/Linux Kali لەسەر ئەم بەشە کرتە بکەن و بە پێی سیستەمەکەتان وشانی مەبەست داگرن.
بۆ داگرتنی Aircrack لەسەر ئەم بەشە کرتە بکەن و بە پێی سیستەمەکەتان و سیستەمی وەگەرخەر وشانی مەبەست داگرن.
بۆ داگرتنی Crunch لەسەر ئەم بەشە کرتە بکەن.
هەروەها بۆ بینینی بەشەکانی تری ئەم فێرکاریە دەتوانن لە سەر ئەم بەشە کرته بکەن.
slaw tkaya damawe qsatan la gal bkam la facebook namam nardua jwabm bdano
https://www.facebook.com/ferboncom