١٠ باشترین ماڵپەر بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئاستی پرۆگرامینگ یان بەهێز بکەن

١٠ باشترین ماڵپەر بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئاستی پرۆگرامینگ یان بەهێز بکەن

ئەگەر خوێندکاری بەشەکانی ئایتی ئەوا پرۆگرامینگ وانەیەکی گرنگ و بنچینەیە، یاخۆد دەتەوێ لە بواری کۆدینگ و پرۆگرامینگ زیاتر پەرە بەخۆت بدەیت و لەو بوارە دا کار بکەیت ئەوا رۆژانە دەبێ پرۆبلێم و کێشەی نوێ چارەسەر بکەیت و بەردەوام لە فێربون و راهێنان دابی، لەم لیستە دا باشترین ماڵپەرم بۆ هێناون کە رۆژانە دەتوانی سەردانیان بکەی پرسیاری و پرۆبلێمی نوێ شیکارکەی و بەردەوام لە فێربوون دابی

1. TopCoder

2. Coderbyte

3. Project Euler

4. HackerRank

5. CodeChef

6. Exercism.io

7. Codewars

8. LeetCode

9. SPOJ

10. CodinGame

API چیە؟

API چیە؟

ئەگەر شارەزای بواری کۆمپیتەر بی یاخود کە تازە دێیە ناو بواری بەرنامە دارشتن و وێب ، گوێت لە ناوی API دەبێ

API چیە؟

API کورت کراوەی(Application Programming Interface ) ە ، API کۆمەڵە کۆدێکی بەرنامە دارشتنە کە رێگە بە گواستنەوەی داتا دەدات لە نێوان دوو ئەپلیکەیشن سۆفتوێر ، وە هەروەها یاساکانی گواستنەوەی و ئەو داتایە لەخۆ دەگرێت.

API دوو بەشیسەرەکی لەخۆ دەگرێت

بەشی تەکنیکی کە بەرپرسە لە ئاڵوگۆری داتا بە وردی کاتێک داواکاری دەنێر درێت بۆ داتا و وە پرۆسێس دەکرێت ، بە گوێرەی پرۆتۆکۆڵ

سۆفتوێرێک کە لە ناوەراست کاردەکات و وردەکاریەکان پیشان دەدات ، وە چۆن داتا و کارەکان دەستە بەر دەکرێت بۆ نمونە کاتێک دەتەوێیت لەسەر وێب ئەپلیکەیشنی هۆتێلێک ، ژۆرێک بگریت، ئەوا API داتا لە داتا بەیسەکە وەر دەگرێت و دەینێرێتەوە

جۆرەکانی API

Private APIs.

Partner APIs

Public APIs.

Git وە GitHub چیە؟ زانیاری لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆماندەکانی گیت.

Git Version Control System(VCS)
گیت : بۆ گۆرانکاری کردن لە فایلەکانی کۆمپیوتەر وەک گۆرین و دانان لە کۆگای
GitHub
کاتێک چەند دیڤیلۆپەرێک کار لەسەر یەک پرۆژە دەکەن بێ ئەوەی لە سەر هەمان تۆر بن. دەتوانن پرۆژەکەیان لەسەر گیت هاب دا بنێن و هاوکارەکانیان لە لای خۆیان دای بەزێننە سەر کۆمپیتەرکانیان دەست کاری بکەن و دواتر نويی بکەنەوە بە دانانەوە لەسەر گیت هەب

هەندێک لە کۆماندە بنچینەیەکانی گیت

   بۆ دابەزاندنی کۆگای گیت:

git init

زیاد کردنی فایل بۆ کۆگاکە:

<git add <file

  بۆ پیشاندانی ئەو فایلانەی لە ناو کۆگاکەدا هەن:         

git status

  بۆ دوبارە دانانەوەی هەر گۆرانکاریەک :                   

git commit

بۆ بەرز کردنەوەی فایلەکان بۆ گیت هەب:                  

git push

بۆ دابەزاندنی فایلەکان لە گیت هەب:                             

git pull

بۆ کۆپی کردنی پرۆجيکتی گیت هەب بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت:

git clone

لە نێتوۆرکدا پرۆکسی سێرڤەر چیە؟ چۆن کاردەکات؟

لە نێتوۆرکدا پرۆکسی سێرڤەر چیە؟ چۆن کاردەکات؟

پرۆکسی سێرڤەر بە چەند خاسیەتێک و تایبەتمەندیەک یارمەتی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەدات بۆ خۆ پاراستن ، بۆیە پێویستە بزانین پرۆکسی سێرڤەر چیە؟ سودەکانی چین؟
بۆ ئەوەی باشتر لە پرۆکسی سێرڤەر تێ بگەین، پێویستە سەرەتا بزانین پرۆکسی سێرڤەر چیە؟
ئامێرێکە یاخود سۆفت وێرێکە وەک و ستۆر و سێرڤەری ناوەراست لە نێوان کڵاینت و سێرڤەر بەکاردێت، واتە دەتوانین پرۆکسی سێرڤەر قوک هاردوێر لە نێتوۆرکە کەت دا دابنێی ، یاخۆد، وەک سۆفتوێرێک لە ناو وێب براوسەرەکەت دا دروست بکەیت

چۆن کاردەکات ؟

بۆ نمونە کاتێک تۆ ریکوێستێک دەنێری بۆ سێرڤەر بۆ کردنەوەی ماڵپەرێک یاخود بەرنامەیەک، ئەوا داواکاریەکە بۆ پرۆکسی سێرڤەر کە دەچێت و پرۆکسی سێرڤەر داوا لە سێرڤەری سەرەکی دەکات و وەری دەگرێت و دەیداتەوە کلاینت واتە لێرەدا وەک سێرڤەری ناواراست کار دەکات.

سودەکانی

پاراستن بەتایبەتی لە کاتی سەردانی کردنی ماڵپەرەکان بۆ شاردنەوەی (IP)

-خێرایی (بۆ نمونە کاتێک دوبارە داوای هەمان زانیاری دەکەیەوە خێراتر بە دەستت دەگات چونکە پێشتر لە پرۆکسی سێرڤەر خەزن بوە دوای یەکەم جار)
.تێچوی کەم